519 کم دووجا پاککراوەتەوە

مین بووەتە هۆی مردن و برینداربوونی 13 هەزار کەس

964+

ژووری هەواڵ

لە پاشماوەکانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لە سێ هەزار کێڵگەی مینڕێژکراو و سەدان هەزار پارچە تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان بەجێماون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.10.2023، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لەکاتی پوچەڵکردنەوە و لابردنی مین و تەقەمەنیدا، 36 پیشەگەری دەزگای کاروباری مین لە فەرمانبەرى دەزگای مین و کارمەندى رێكخراو و كۆمپانیاكان گیانیان لەدەستداوە و 78 یش کەمئەندام بوون هەروەها 14 فەرمانبەریش لە کاتی ئەرکی فەرمیدا بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

فەرمانبەر و مینلابەرەکانى دەزگای مین بە هاوکاری رێکخراو و کۆمپانیاکانی کاروباری مین، تا ئێستا توانیویانە رووبەرى زیاتر لە 519 کم دووجا لە خاكی هەرێمی كوردستان لە مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ پاك بكەنەوە و رادەستى خاوەنەكانیان بکەنەوە.

“زۆربەى ئەو شوێنانەى پاككراونەتەوە بە شادەمارى ئابورى هەرێمى كوردستان دادەنرێن کە لە ئێستادا حكومەت و هاوڵاتى سوودیان لێوەردەگرن”، جەبار مستەفا وای وت.

لە سلێمانی نزیکەی 56 دۆنم زەوی لە مین پاککرایەوە

لە سلێمانی نزیکەی 56 دۆنم زەوی لە مین پاککرایەوە