یەکێکیان دزی لە 16 تەکسی کردووە
ئه‌مڕۆ له زاخۆ رۆژ رۆژى ده‌ستگیركردنى دزه‌كان بوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ لە زاخۆ شەش کەس بەتۆمەتی دزی دەستگیرکران، هەریەکەیان چەندین کەرەستە و دزی جیاوازیان کردبوو.
یەکێک لەوانە دزی لە 16 تەکسی کردووە، یەکێکی دیکەش ئوتومبێلێکی جۆری BMW مودێل 1992-ی دزیبوو، دواتر لە جوانکاری ئوتومبێلەکان گۆڕانکاری لە سیمای ئوتومبێلەکە کردبوو بەمەبەستی ئەوەی کەس پێی نەزانێت و دواتر بفروشێت.
دوو دزی دیكه‌ش حەوت ماتورسیكل و دووانی دیكه‌ش تێلی کارەبایان لە ستوونه‌كان کردبووه‌وه و ژماره‌یه‌ک کۆڵان و چەندین دوکانیان بێ کارەبا هێشتبوونه‌وه.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، دەستگیرکردنی ئەم دزانە بە هەوڵ و ماندووبوونی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بوو.
وتیشی “هەموویان بەرامبەر دادوەر دانیان بە تاوانی خۆیان ناوە و بەپێی ماددە یاساییەکان و بە گوێرەی جۆری تاوانیان سزاده‌درێن”.
ماوەیەکە دیاردەی دزی لە زاخۆ زۆر بووە و چەندین کەسی دیكه‌ش له‌سه‌ر دزی له‌لاى نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە زاخۆ هەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن