بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە

لە رۆژئاوای کوردستان پێنج ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان پێنج ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە و ئیدارەی رۆژئاواش دەڵێت، تورکیا لە چواری ئەم مانگەوە تا ئێستا 580 هێرشی ئەنجام داوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، لە ئەنجامی هێرشەکان کە لە 4.10.2023ـەوە دەستیان پێکردووە، 44 کەس گیانیان لە دەست داوە و 55 کەسی دیکەش بریندار بوون.

چوارشەممە 18.20.2023 ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، 104 شوێن بەتەواوی وێرانبوون.

ئاماژە بەوەش دراوە، وێستگەیەکی گرنگی سووتەمەنیی سویدی تێکدراوە، کە کارەبا و گازی هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری سوریا دابین دەکات.

ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان دەکات هاوکاریی مرۆییان پێشکەش بکەن.

پێشتریش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبوو، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا کەرتە خزمەتگوزارییەکانە بۆ لەباربردنی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان.

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بۆردوومانی 150 شوێنی مەدەنی کردووە

مەزڵوم عەبدی: تورکیا بۆردوومانی 150 شوێنی مەدەنی کردووە