ژمارەیان 3500 رێبەرە
رێبه‌رى گه‌شتیاری له بنكه گه‌شتیارییه‌كان داده‌مه‌زرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له پلانیدایه له رێگه‌ى ده‌ركردنى فه‌رمانێكه‌وه ته‌واوى ئه‌و ده‌رچووانه‌ى گه‌شتوگوزار كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه، له بنكه گه‌شتیارییه‌كان دابمه‌زرێنێت كه سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌تن.
ژماره‌ى ئه‌و ده‌رچووانه سێ هه‌زار و 500 كه‌سه و پێشتر فۆڕمى تایبه‌تیان پڕكردووه‌ته‌وه و له‌رێگه‌ى خولى تایبه‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌و دامه‌زراندنه.
به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، زیاتر لە سێ هەزار بنکەی گەشتیاری پێنج ئەستێرەیی و چوار ئەستێرەیی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزار، بە 964ـى وت، بڕیارە ناوى هەموو ئەو دەرچووانەى ناوى خۆیان وەک رێبەری گەشتیاری تۆمار کردووە لە ئایندەیەکی نزیکدا له‌رێگه‌ى ده‌ركردنى فه‌رمانێكی كارگێڕییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه له بنكه گه‌شتیارییه‌كان دابمه‌زرێن.
وتیشی “بەپێی بڕیاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار پێویستە ھەموو کۆمپانیایەکی کەرتی گەشتوگوزار رێبەرێکی گەشتیاری دابمەزرێنێت، کە دەبنە پردى پەیوەندی نێوان کەرتى تایبەتى گەشتیارى و دەستەى گەشتوگوزار”.
ئاشكراى كرد ئه‌و ده‌رچووانه هه‌موو یان باجی فه‌رمى رێبه‌رى گه‌شتیاریان بۆ دروستده‌كرێت، كه به‌قسه‌ى وته‌بێژ یه‌كه‌مجاره له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و باجه دروست ده‌كرێت.
“مووچه‌ى مانگانه‌ى ئه‌و رێبه‌ره گه‌شتیاریانه راسته‌وخو له شوێنه گه‌شتیاریانه دابین ده‌كرێت كه بۆی ده‌چن”ئه‌مه قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاره”.