پێویستیان بە ئێرانیش نابێت

ئیتر لە دیالە کارەبا نابڕێت و ئەمپێری بە 6000 دینارە

964+
ژووری هه‌واڵ

قەزای خاڵس لە دیالە رایگەیاند ئیتر بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئەمەش حکومەت و مۆلیدەکان پێکەوە دابینی دەکەن.

ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی خۆشبوونی کەشوهەواوەیە، چونکە خەڵک وەک مانگەکانی پێشوو پێویستی زۆریان بە بەکارهێنانی کارەبا نییە و فشاری لەسەر کەمبووەتەوە.

عودەی خدران قایمقامی خاڵس بە 964ی راگەیاند خشتەی مۆلیدەکان بە جۆرێک داندراوە، کە لە 12ی نیوەڕۆ تا 4ی بەرەبەیان کارەبا بدەن و دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێکیش بڕی شەش هەزار دینار وەربگرن، وتیشی ئەوەی سەرپێچی بکات سزای توندی دەدەن.

بە پێی ئەمە بێت، کارەباکەی دیالە زۆر هەرزان دەکەوێت، چونکە لە بەرامبەر 16 کاتژمێر کارەبا خەڵک 6000 دەدەن، بەڵام بۆ ئەم مانگە لە هەولێر ئەمپێرێک کارەبا بە 12 هەزار و 500 تا 14 هەزار دینارە لە بەرامبەر پێدانی 10 کاتژمێر کارەبا.

لە بارەی پلانەکەی قەزای خاڵسەوە سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی کارەبای دیالە بە 964ی وت ”بۆ کارەبا ئەم ماوەیە سەردەمی زێڕینە، چونکە خەڵک ئەوەندە کارەبا بەکارناهێنن، بۆیە دەتوانین 24 کاتژمێر کارەبا بدەین، ئەگەر لە هەر شوێنێکیش کاتژمێرێک یان زیاتر بپچڕێت، ئەوە دیارە کاری تێدا دەکرێت”.

قایمقامی خاڵس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئیتر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره‌بایه‌ ده‌بن، كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆیان ده‌هات.

پڕۆژەیەکی گەورەی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەیەکی گەورەی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت