کۆبوونەوە هەیە

نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆڕسه‌ی نه‌وتی جیهانی، به‌ دابه‌زینی نرخه‌كان كرایه‌وه‌ و نرخه‌كان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی.

ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 90.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ نزیكه‌ی 60 سه‌نت به‌راورد به‌ دوێنێ دابه‌زیوه‌.

هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به‌ 89.09 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌م دابه‌زینه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی رابردووشدا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وت “سعودیه‌ و رووسیا” بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان داوه‌ و تا كۆتایی ئه‌م ساڵ، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میش به‌ڵام نه‌وت كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی.

هاوكات هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ و به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رده‌وامن.

داھاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ...

داھاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە