ماددەی هۆشبەر
خەڵکی هەرێمی کوردستانن
دوو تۆمه‌تبار به پێنج كیلۆ كریستاڵه‌وه ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، بڕی زیاتر لە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا و دوو كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.10.2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوو تۆمه‌تبار كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ بوون، به پێنج كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵه‌وه ده‌ستگیركران، كه به نیازبوون بیبه‌ن بۆ شاری هه‌ولێر.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، هەردوو تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.