نەخۆشخانەی پسپۆڕی نەشتەرگەری - سەنتەری دڵ لە هەولێر. وێنە: 964
وەزارەتی دارایی داوای کردووە
بلیتی نەخۆشخانە حکومییەکان گران بوو
فەهمی نەبی
وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بلیتی نەخۆشخانە حکومییەکان لە دوو هەزار دینارەوە بکرێتە سێ هەزار دینار، ئەمەش دوای رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی، نەخۆشخانەی هەریر ئەمە راگەیاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەخۆشخانەی هەریر رایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە بڕیاردراوە، لەسەرجەم نۆرینگە دەرەکیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بلیت بۆ نەخۆش لە دوو هەزار دینارەوە کراوە بە سێ هەزار دینار.
لە راگەیەنراوەکەی نەخۆشخانەی هەریر هاتووە، ئەم بڕیارە لە 1.10.2023 جێبەجێدەکرێت.
رۆژی 7.8.2023 هەریر بڕیاری بە قەزا بوونی درا، نەخۆشخانەی هەریر دەڵێت، بڕیاری گرانبوونی بلیت هیچ پەیوەندی بە قەزا بوونی هەریرەوە نییە.