لە سلێمانی

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـی دیکە بریندار بوون


دیلان محەمەد جەزا

دوو رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی روویاندا، لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە سێ هاوڵاتیدا و دووانیان گیانیان لەدەستداوە و سێیەمیان بە سەختی بریندارە.

لە رووداوێکی دیکەدا، لەسەر رێگای سلێمانی – مێرگەپان نزیک تووە سپی، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا، بەهۆیەوە 12 بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 29.9.2023، رائید بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی هەواڵی رووداوەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، ” لە رووداوەکەی گەڕەکی کوردستان، دوو ژن گیانیان لەدەستداوە، شۆفێرەکە و کوڕێک بەسەختی برینداربوون و رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کراون”.

وتیشی، “سەرجەم بریندارەکانی رووداوەکەی تووەسپی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، دەگوازرێنەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، و هێڵکاری بۆ هۆکاری رووداوەکان دەستپێدەکەن”.

بە وتەی پەیامنێری 964 بێت لە سلێمانی، تەرمی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی داد لە سلێمانی گواستراونەتەوە.