له ناو ته‌رمه سووتاوه‌كان
“ده‌ستێك دۆزراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا”
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – حه‌مدانیه
تۆڕی 964 دواترین زانیارییه‌كان له باره‌ی ئاگره‌كه‌ی هۆڵی هه‌یسه‌م له قه‌زای حه‌مدانیه ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م ئێواره‌یه ده‌ستێك له ناو ته‌رمه سووتاوه‌كانی ناو هۆڵه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، كه وا ده‌ركه‌وت به‌هۆی سووتان و كه‌وتنه ژێر ئاسن و پاشماوه‌ی هۆڵه‌كه، قرتاوه، تیمه پزیشكییه‌كان ده‌ست قرتاوه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرد.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م رووداوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سێ رۆژ ماته‌مینیان راگه‌یاند.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا