دیمهنێكى پێشترى كۆبوونه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له چۆمان ... وێنه 964+
ئه‌مجاره گرێبه‌ستیشیان گۆڕاوه
خه‌ریكه زبڵ و خاشاك به‌رۆكى سۆران ده‌گرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رله‌نوێ كێشه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له سۆران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك شاره‌وانى قه‌سرێ ده‌ڵێت، بایكۆتى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى پاپاگرووپه، چونكه موچه‌یان پێنه‌داون و گرێبه‌سته‌كه‌شیان گۆڕاوه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه و فڕێدانى زبڵ و خاشاك سنوورى قه‌زاى چۆمانى هه‌راسان كردبوو، هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌بوون له لایه‌ن كارمه‌ندانى ئه‌و كۆمپانیایه‌وە به‌هۆى كێشه‌كانیان، بایكۆتى كاركردنیان ده‌كرد و له‌لایه‌كى دیكه‌شەوە له‌و سنووره‌دا شوێنیان بۆ فڕێدانى ئه‌و زبڵ و خاشاكه نه‌بوو.
له ئه‌مڕۆ چوار‌شه‌ممه‌وه کرێکارانی پاپاگرووپ بڕیاریانداوه ناچنەوە سەر کارەکانیان و کار ناکەن، سه‌رۆكى شاره‌وانیی قه‌سرێش ده‌ڵێت كێشه‌كه به ته‌نیا له ناحیه‌كه‌مان و چۆمان نییه ، به‌ڵكو له ته‌واوى ئیداره‌ى سۆراندا هه‌یه .
شاخه‌وان حوسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانیى قه‌سرێ بۆ 964 ئاشكراى كرد، كرێكارانى كۆمپانیاى پاككردنه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌كیان هه‌یه، موچه‌یان پێنه‌دراوه و له‌لایه‌كى دیكه‌ش گرێبه‌ستى كاركردنیان بۆ كۆمپانیایه‌كى دیكه گۆڕاوه.
وتیشی “له ئیداره‌ى سۆرانه‌وه خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌ین و پێویسته به زووترین كاتیش ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ست به كاره‌كانى بكاته‌وه”.