رێکخراوی هەنگاو: سێ کۆڵبەر بە “تەقەی راستەوخۆ” بریندار کران

964+

پێشەوا محەمەد

سێ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بەرکەوتوون”.

بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی وکوردستان دەکات، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا 85 کۆڵبەر بە “تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان” بریندار کراون و زیاتر لە 25 کۆڵبەریش بە هەمان شێوە کوژراون.

رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، کۆڵبەرەکان خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پاوەن و تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

لە هەشت کۆڵبەرە بریندارەکە یەکێکیان گیانی لەدەست دا

لە هەشت کۆڵبەرە بریندارەکە یەکێکیان گیانی لەدەست دا