سێوی بەرواری باڵا ئامادەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان
964+
هێڤی دێوالی- دهۆک
بەرێوەبەری گشتی کشتۆکاڵی دهۆک دەلێت، سێوی بەرواری باڵا هەناردەی دەرەوە دەکەین. ئەگەرچی بەهۆی سەرمای ئەمساڵەوە بەرهەمی سێوی بەرواری باڵا کەمتر دەبێت لەچاو ساڵی رابردوو.
لە وەرزی پێگەیشتنیدا سێوی بەرواری باڵا بە رەنگی سوور و زەرد و سەوز لە بازاڕەکان هەن
ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی بڕیاریداوە سێوی دەڤەری بەرواری باڵا هەناردەی دەرەوە بکات، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت ئەو ئەرکەی لە ئەستۆگرتووە و جوتیارانی ناوچەکە ئاگادار کراونەتەوە بەرهەمی سێوەکانیان رادەستی ئەو کۆمپانیایە بکەن.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، “ئەو کۆمپانیایە سێوی دەڤەری بەرواری باڵا دەنێرێت بۆ دەرەوە، ئێمە ساردکەرەوەی کانی ماسی ناوچەکەمان بەخشیوە بەو کۆمپانیایە”.
بەوتەی ئەحمەد جەمیل، پرۆسەی وەرگرتنی سێو لە دەڤەری بەرواری باڵا دەستیپێکردووە، ئامانجەکە ئەوەیە سێوی ئەو دەڤەرە لە وڵاتانی دەرەوە بناسێنین.
دوای هەنار.. سێوی بەرواری باڵا هەناردەی دەرەوە دەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی کشتوکاڵی دهۆک لە ساڵی رابردوو تەنیا لە دەڤەری بەرواری باڵا نزیکەی سێ هەزار تۆن سێو بەرهەم هەبووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سەرما پێشبینی دەکرێت کەمتر لەو رێژەیە بەرهەمی سێو هەبێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی