کارەبای سیتیەکان بوو بە 100 دینار و هەفتەی داهاتوو موچە دابەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

– وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لەمەودوا بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبای نیشتیمانی 100 دینار لە هاوبەشی ناو سیتیەکان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا پێشتر 156 دینار بوو.

– وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو هاوکاریەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆی تەرخانکردووە خراوەتە سەر هەژمارەکەیان و لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 8ـی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.

– دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان راگیراوە، هۆکارەکەی مانگرتنی لیژنەی پزیشکیی پشکنینی چاوە بەهۆی وەرنەگرتنی موچەوە.
964 دەزانێت ماوەی چەند رۆژێکە لیژنەکە هیچ پشکنینێکی چاویان ئەنجام نەداوە.

– لە ئەمڕۆوە وادەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت کۆتایی هات و پۆلیسی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی، لەمەودوا چەکی بێ مۆڵەت بە هەرکەس بگیرێت ئەوا بەپێی یاسای ژمارەی 2ـی چەک سزا دەدرێت.

– پۆلیسی هەڵەبجە کەسێکی دەستگیرکردووە و دەڵێت، یەک دەفتەر دۆلاری ساختەی پێبووە و ویستوویەتی لە بازاڕ ساغیبکاتەوە.
گەنجەکە بە ماتۆڕسکیلێکەوە دەستگیرکراوە و لەبەردەم دادوەر دانیناوە بە تۆمەتەکەدا.

مێسی و ئه‌لبا تووشی پێكان بوون

مێسی و ئه‌لبا تووشی پێكان بوون