پاڵەوان بە جامەکەوە گەڕایەوە ماڵ
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
كەمێك پێش ئێستا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەڕایەوە وڵاتەكەی و لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێكرا
ئەمرۆ ٢٠ـی كانونی یەكەم، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاڵەوانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەڕ، گەرایەوە وڵاتەكەی و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بۆینس ئایرس لە لایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێكرا
ئەرجەنتین، لە یاری کۆتاییدا بە لێدانی یەکلایی کەرەوە لە فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ـی روسیای بردەوە، بووە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر، بەمەش ژمارەی جامەکانی کردە سێ جام.