بۆ کۆتر گرتن چوون بەڵام دەستگیرکران

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمشەو لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، دەرکەوت دوو گەنجن بۆ کۆتر گرتن چوونەتە شوقەیەک و پاسەوانی شوقەکە دەستڕێژی گولەی لێ کردوون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ی وت، بەپێ لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئەو دوو گەنجە بە نیازبوون بڕۆنە سەر ئەو شوقەیە بۆ گرتنی کۆتر، پاسەوانی شوقەکە لێیان ئاگادار دەبێت و تەقەیان لێ دەکات.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس دەڵێت، دەست بەسەر ئەو چەکە گیراوە کە تەقەی پێکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو گەنجەش بەردەوامە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی