گەنجینەی ئەمریکا: هێشتا دۆلار دەچێتە دەرەوەی عێراق

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هێشتا گومانی هەیە لەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، لەو وڵاتەوە دۆلاریان پێ نەگات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتە وتویەتی، “خراپ مامەڵەکردن بە دۆلار لە عێراق بەردەوامە”.

مانگی تەمموزی رابردوو، ئەمریكا 14 بانكی عێراقی بێبەشكرد لە مامەڵەكردن بە دۆلار، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر، ئەمرۆ پێنجشەممە 14.9.2023، لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا کە ویستویەتی ناوی ئاشکرانەکرێت ئاماژەی بەوەکردووە، “تائێستا بانكی عێراقی هەیە، بەشێوەیەكی نایاسایی كاردەكات و پێویستە ئەو مەسەلەیە چارەسەربكرێت”.

بەرپرسە پشتگیری خۆی بۆ رێکارەکانی بانكی ناوەندی راگەیاند و بە كارێكی باش وەسفی کرد، بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە بەشێوەیەكی راستەخۆ، بەرپرسەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی وتووە، “سودانی هاوكارەو بەرەوپێشچون رویداوە، بەجۆرێك لەماوەی 10 بۆ 15 ساڵی رابردوودا، پرسەكە هێندەی ئیستا بەرەوپیش نەچووە”.

بەرژوەندییە تایبەتەكان كە سودمەندن لەو دۆخە رەنگە ببنە ئاستەنگ لە بەردەم هەوڵەكانی چاكسازی و تائێستا بڕێكی زۆری دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ بە قاچاغ دەبرێت، بەرپرسەکە وتوویەتی، “لەناویاندا بۆ ئێران چوونی دۆلار بەردەوامە”، هەروەک داوایکرد، “چارەسەری ئەو كێشانەی بکرێت، بۆ خۆلادان لە سەپاندنی سزا بەسەریاندا”.

رۆژی 13.9.2023، وەفدێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبونەوە، ئەوکات نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوانیان چۆنێتی رێگریکردن بووە، لە سپیکردنەوەی پارە و سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر.

گەنجینەی ئەمریکا بەڵێنی کارئاسانی زیاتر بە عێراق دەدا...

گەنجینەی ئەمریکا بەڵێنی کارئاسانی زیاتر بە عێراق دەدات