کارەکانی ئەلیکترۆنییە
پۆلیسی ئاکرێ بوو بە خاوەنی بەشی بەڵگەی تاوان
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ بوو بە خاوەنی بەشی بەڵگەی تاوان و پۆلیسیش دەڵێت، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکات.
بەشەکە ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023 لە رێوڕەسمێکدا کرایەوە.
عیماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “بەڵگەی تاوان بەشێکی گرنگی پۆلیسە و ئەمڕۆ کرایەوە و دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر گەورە بۆ هاوڵاتیان و دەتوانرێت لێکۆڵینەوەی ورد و هەروەها وەرگرتنی شوێنپەنجە و بەدواداچوون بۆ بەڵگەی پێویست لە کاتی تاواندا بکرێت”.
وتیشی، “سەرجەم کارەکانی بەشەکە بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەبرێن”.
964 لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێوە دەزانێت، هاوکاتی کردنەوەی ئەو بەشە، لەمەودوا گرێبەستی کردنەوەی پێشانگای ئۆتۆمبێل و بەڵگەنامەی تاوان بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی چەک ئامادە دەکرێت.
“پێشتر دەبوو هاوڵاتیانی ئاکرێ بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە سەردانی دهۆکیان بکردایە”، عیماد حوسێن وای وت.
هەموو هەینییەک لە ئاکرێ پۆلیس لە بەردەم مزگەوتەکان دەوەستن
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد