ئەمساڵ ١٧ کۆچبەر بێ سەرو شوێن بون

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەراورد بە ساڵی رابردوو، داوای مافی پەنابەرێتی کەمی کردووە. دەزگای لوتکە دەڵێ؛ ئەمساڵ ١٧ کۆچبەر بێسەروشوێن بوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی یەکەم، هاوکاتی رۆژی جیھانی کۆچبەران، دەزگای لوتکە ئاماری کۆچبەرانی ءێراقی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوەو دەڵێ؛ ٧١ ھەزار و ٢٢٥ کەسی عێراقی داوای مافی پەنابەریان کردووە، بەراورد بە ساڵی پار نزیکەی ھەزار کەس کەمی کردووە.

باھۆز بەرزان، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لەمساڵدا ٧١ ھەزارو ٢٢٥ کەس داوای مافی پەنابەریان کردوە، کە تەمەنیان سەرووی ١٨ ساڵین، ئەوانەشی خوار ئەو تەمەنەن تۆمار نەکراون.

“لەمساڵدا، ١٧ کەس لە رێگەی کۆچ بۆ هەندەران گیانیانلەدەستداوە، حەوت کەسیش بێسەرو شوێن بوونە”.

نەتەوە یەکگرتوەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە رۆژی جیهانی کۆچبەرانی دەستنیشان کردووە کە ١٨ـی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق لە هەوڵدایە ببێتە ئەندام لە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی.

ئامارەکەی ئەمساڵی دەزگای لوتکە لە کاتێکدایە کە پارساڵ ٧٣ ھەزار و ٣٢٥ کەس داوای مافی پەنابەریان کردبو، هەروەها ٤٦ کەسیش گیانیان لەدەست دابوو.

باھۆز بەرزان، ئاماژەی بەوەشدا کە ئامساڵ دەزگای لوتکە هاوکاری گەڕانەوەی ٢٨ تەرمی کۆچبەرانی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

وتیشی “ھەروەک بە سەدان پەنابەری عێراقی لە کەمپ و گرتوخانەکانی وڵاتاندا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەست بەسەر کراون وبەشێکیشیان توشی شڵەژانی دەرونی و دڵەڕاوکێ بونەتەوە کە پێویستیان بە چارەسەر ھەیە”.