پەروەردەی هەولێر بۆ میدیاکان: بەبێ رەزامەندی مەچنە قوتابخانەکان
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سنوری پارێزگای هەولێر، رێگە بە هیچ کەناڵێکی راگەیاندن نادرێت بچێتە ناوەندەکانی خوێندن و دەبێت لەپێشدا رەزامەندی بۆ وەربگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.9.2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، نوسراوێکی ئاراستەی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و دەوروبەری، بنەسڵاوە، خەبات، شەقڵاوە، مەخمور و کۆیە کردووە و ئاگاداری کردوون بەبێ رەزامەندی ئەوان بۆ هیچ مەبەستێک رێگە بە چوونی کەناڵەکانی راگەیاندن نەدرێت بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
پەروەردەی هەولێر دەڵێت، ئەم بڕیارەیان بە ئامانجی پاراستنی شکۆی قوتابخانەکانە و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، بەڕێوەبەری قوتابخانە بەرپرسیار دەبیت.
مامۆستا سهركهوتووهكان خهڵات دهكرێن
تەنیا تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆی هەیە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی بچێتە قوتابخانە و باخچەکانی منداڵان.