رێکخراوی هەنگاو: ساڵیادی ژینا نزیکە و چەندین کەس دەستگیرکراون

964+

هێرۆ مەولووی

لە گەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی  گوشارەکانی حکومەت ئێران بۆ سەر بنەماڵەی ژینا ئەمینی و کەسوکاری نزیکی ئەو کەسانەی لە ساڵی رابردوو گیانیان لە دەستداوە زیاتر بووە.

ریکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ناوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندووە، “لە ماوەی چەند مانگی رابردوو 72  کەس لە بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە ساڵی رابردوو لە شۆڕشی ژینا گیانیان لە دەستداوە دەستبەسەر کراون “.

هەنگاو راشیگەیاندووە ، لە رۆژی رابردوودا لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵرۆژی گیانلەدەستدانی ژینا، خاڵی ژینا لە سەقز و باوک و خوشکی محەمەد حەسەنزادە لە بۆکان دستبەسەرکراون، ئەمەش لە کاتێکدایە باوکی ژینا رایگەیاندووە گوشارەکانیش زۆرتر بکەن لە رۆژهەڵات و لە شارەکانی ئێران خەڵک خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ساڵیادەکە کە بریار وایە لە سەقز و لە سەر گۆڕی ژینا بەڕیوە بچێت.

لە لایەکی دیکەوە شەش حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازێكی خۆیاندا بۆ سالێادی ژینا لە رۆژهەڵات ، داوا لە خەڵک دەکەن مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن .

ژینا ئەمینی ، کچێکی 22 ساڵەی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو ،لە ئەیلولی 2022 پۆلیسی رەوشتی ئێران بە تۆمەتی نەگونجاو بوونی جلوبەرگی دەستگیریان کرد و بە وتەی کەسوکاری دوای ئەشکنجەدان گیانی لەدەستدا و بە هۆیەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران روویدا و سەدان کەسی تر گیانیان لە دەستدا و بە هەزاران کەسی دیکەش دەستبەسەر و زیندانی کران.