جوتیارانی پێنجوێن دژى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه
964+
محەمەد عومەر- پێنجوێن
جوتیارانى سنوورى پێنجوێن دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه له كۆتایی مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق دهریكردووهو باس له رێگه پێدان به هاورده‌كردنى ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌كات.
له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كه ئه‌مڕۆ له پێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو، جوتیاران یاداشتێک و داواکارییەکیان ئاڕاسته‌ى حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان كرد، بۆ ئەوەی رێگری لە بەروبومی دەرەوە بكرێت بهێندرێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق له رۆژى 30.8.2023 ئاڕاسته‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه تیایدا ئاماژه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هاورده‌ى به‌رهه‌مه‌كانى ته‌ماته، په‌تاته، خیار، كوله‌كه، شووتى، كاڵه‌ك، پیاز و بامیهى بۆ ناو عێراق كردووه.
ساڵانە لە مانگەکانی 9 و 10 بەرهەمی جوتیارانی سنوری پێنجوێن پێدەگات و جوتیارێکی زۆر لە ناوچەکە خەریکی کاری کشتوکاڵین بەڵام ساڵانەش گرفتى سەرەکیان هاوردەکردنی بەرهەمە لە وڵاتی ئێران کە بە وتەی خۆیان وادەکات بەرهەمی ئەمان ساغ نەبێتەوە.
ئارام عومەر، جوتیارێکی قەزای پێنجوێنە بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی چەند بازرگانێک داواکاریان پێشکەش بە وەزارەتی کشتوکاڵ کردوە کە تەماتە و بەروبووم لە ئێرانەوە وەربگرن چونکە نرخەکەی هەرزانە بۆیە بە فەرمی و بە قاچاخ بەرهەم لە ئێرانەوە دێتە هەرێم کە وایکردوە بەرهەمی ئەوان ساغ نەبێتەوە.
وتیشی “چەندینجار داوامان لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە ئەم کارە رابگرن، بەڵام تا ئێستاش هاوردەکردن لە دەرەوە بەردەوامە”.
ئه‌و جوتیاره پێیوایه، هاورده‌كردنى به‌رهه‌م له‌ده‌ره‌وه بووه‌تە هۆی ئەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ ببیتە قوربانی بۆ بەرهەمێک کە کەمێک نرخەکەی هەرزانترە.
وتیشی “بەرهەمی خۆماڵی پێنجوێن بەشی هەموو عێراق و هەرێم دەکات و گەر وەزارەتی کشتوکاڵ بێنە سەرخهت کە بەرهەمی دەرەوە هاوردە نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردبی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم و ساغبونەوەی بەرهمەی جوتیاران کە چەند مانگێکە خەریکن”.
خاکی قەزای پێنجوێن بە یەکێک لە باشترین خاکی کشتوکاڵی دادەنرێت کە ساڵانە بە هەزاران دۆنم زەوی دەکرێتە شوتی، پەتاتە، تەماتە، کاڵەک و بیبەر، کە بە یەکێک لە بەروبومە نایابەکانی عێراق ناسراوە.
پێداچوونه‌وه‌ك فه‌رهاد حه‌سه‌ن