دیمەنێک لە دانانی بەردی بناغەی یەکێک لە پرۆژەکان. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگا
چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر كۆنكریت ده‌كرێن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به گوژمه‌ى نزیکەى 300 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی کۆنکریتکردنی چەند شەقامێکى گوندی گردەڕەشەی گەورە و گەڕەکی ئازادی له هه‌ولێر دانران.
به‌ردی بناغه‌ی هه‌ردوو پرۆژه‌کە لە رێورەسمێکدا بە گوژمەى (299 ملیۆن و 168 هەزار و 250 دینار) لەسەر داهاتی ٪ 15ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئێواره‌ی شه‌ممه دانران، كه پێكدێت له کۆنکریتکردنی چەند شەقامێک لە گوندی گردەڕەشەی گەورە، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركوك، هه‌روه‌ها نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ئازادی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، كه له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی هه‌ردوو پرۆژه‌دا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند، بە پێى ئیمکانیاتى بەردەستیان لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى تایبەت و داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، لە بەرنامەیاندایە زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەیه‌ننه بە هەموو ئەو شوێنانەى، کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە، هه‌روه‌ك راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه.