ڤیدیۆ: خێوه‌ته‌كان هه‌ڵگیران و رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر كرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای فشار و خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی کورد و گیانله‌ده‌ستدانی سێ گه‌نج و ژماره‌یه‌ك بریندار له كه‌ركوك، دواجار رێگای سەرەکیی نێوان کەركوک – هەولێر، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كرایه‌وه، ئەو مانگرتووانەشی خێوەتیان هەڵدابوو بۆ داخستنی رێگاکە، خێوەتەکانیان کۆکردەوە و شوێنەکانیان چۆڵ کرد.
په‌یامنێری 964 له كه‌ركوك زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌و كه‌سانه‌ی مانیان له به‌رده‌م باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك گرتبوو، خێوه‌ته‌كانیان كۆكرده‌وه و له ژێر گوشاری خۆپێشانده‌رانی كورد و به بڕیاری هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كرد، به‌مه‌ش رێگاكه كرایه‌وه.
له یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و توركمان، كه ده‌گوترێت به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌بی هاورده و ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكن و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و مه‌زهه‌بیی عه‌ره‌بین، به پاڵپشتیی ژماره‌یه‌ك هۆز و عه‌شیره‌تی ناسراوی عه‌ره‌ب، له به‌رده‌م باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك گردبوونه‌وه و مانگرتیان ده‌ستپێكرد دژی راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆن به پارتی دیموكراتی كوردستان، كه پێش رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بووه و هی ئه‌و حزبه بووه، به‌م دواییه‌ش به پێی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و پارتی، بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكه درا.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له داخستنی به‌شێكی رێگاكاكه، كه كێشه و گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان شاره‌كه و به تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان دروست كردبوو، دوێنێ ئێواره ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد خۆپێشاندانی هێمنانه‌یان كرد و هه‌وڵیان دا رێگاكه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه، به‌م هۆیه‌وه سێ گه‌نجی كورد گیانیان له ده‌ست دا و نزیكه‌ی 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی رابردووش خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی كورد له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنار و ره‌حیماوا و چەند گەڕەكێکی دیکە به‌رده‌وام بوو، هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش راگه‌یاندرا، به‌ڵام دواتر هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان هاتنه ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان و توانرا خۆپێشاندانه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی داواكرا هاوڵاتیان بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، چونكه به‌شێكی زۆری هێزه‌كه‌ش كوردن.
هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یه‌ك له گه‌نجه خۆپێشانده‌ره كورده‌كان ده‌ستگیر كرابن.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، جگه له فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان، له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه، داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردیان كرد و هۆشدارییشیان دا له ئه‌گه‌ری زیادبوونی گرژییه‌كان، بارودۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت.