شۆفێران ئاگاتان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بێت

964+
ژووری هەواڵ

بەهۆی ئەو قەرەباڵغیەی لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر دروستبووە، شۆفێران رەنگە ئاستەنگیان بۆ دروست ببێت، بۆیە وا باشترە ئاگادار بن و رێگای دیکە بەکاربهێنن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دەنگێکی گەورە لە پردێکی پەڕینەوەی شەقامی 60 مەتری هەولێر بیستراوە، شایەتحاڵەکان دەڵێن، هەستیان کردووە “تەقینەوە” بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پردەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی سپی و ئەو سایدەی قەرەباڵغی تێکەوتووە دەکەوێتە بەردەم خواردنگەی ئەبو شەهاب.

لەسەر رووداوەکە، ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە، تیایدا دووکەڵ دەردەکەوێت و بەشێک لە سەقفی پردەکەش شکاوە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، “پێدەچێت محاویلەی کارەبا تەقیبێتەوە”.

ئێستا تیمەکانی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن، خەڵکی دووردەخەنەوە بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێت، خەڵکی گەڕەکەکانی دەوروبەری پردەکە پێیان وتووە، گوێیان لە دەنگی “تەقینەوەکە” بووە.