زۆری نەماوە “سوتفە”ی ئارام بڵاوببێتەوە

964+

زینوێ حەسەن

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئارام سەردار نوێترین بەرهەمی بەناوی سوتفە بەم زوانە بڵاودەكاتەوە.

ئارام سەردار لە سەر بەرهەمە نوێیەکەی بۆ 964 وتی، تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی “سوتفە”یە  ئاشكرایكرد كە ئەم بەرهەمەی  لە 1.9.2023 دەخاتە بەر گوێی هەوادارانی  گۆرانیەکە کوردیەو بە ستایلی عەرەبی ڤیدیۆ کلیپی بۆ کردوە

گۆرانی “سوتفە”  لە دوای سێ ساڵ  وەکو گۆرانی ئەمە یەکەم  ونوێترین بەرهەمی هونەرمەند ئارام سەردارە لە ماوەیەکی نزیکدا بە شێوازی ڤیدیۆ کلیپیش  بە ستایلی عەرەبی  بڵاویدەکاتەوە .

ئەم بەرهەمە تێکستی لەلایەن شاعیری لاو مازیار فایەقە نوسراوە  و ئاوازی ئارام خۆیەتی و لە بەرهەمهێنانی ڤینۆ پرۆدێکشنە.

ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە جگە لە گۆرانی وتن خاوەنی ستۆدیۆی ڤینۆ پرۆدێكشنە و چەندین ئاوازی بۆ هونەرمەندان تا ئێستا داناوە و تۆمارکردووە.