مێسی گۆڵی یەکەمی خۆی لە خولی ئەمەریکا تۆمار کرد، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی یه‌كه‌م گۆڵی له خولی ئه‌مریكا تۆمار كرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یه‌كه‌م یاریی خۆی له خولی یانه‌كانی ئه‌مریكا، لیۆنێل مێسی توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
مێسی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی دره‌وشاوه‌ته‌وه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش “به كاتی كوردستان” له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر نیۆیۆرک رێد بولز، له گه‌ڕی 25ی خولی ئه‌مریكا، توانی گۆڵێك تۆمار بكات، كه تیپه‌كه‌ی به 2-0 گۆڵ براوه بوو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، هانده‌رانی نیویۆرك رێدبۆڵز له به‌ر خاتری مێسی به ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریگه ئاماده‌بوون و بلیتیان كڕیبوو.
مێسی له یارییه‌كه‌دا یه‌ده‌گ بوو، له خوله‌كی 60ـه‌وه به‌شداریی كرد و له خوله‌كی 88 گۆڵی كرد.
دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه، ئینتەر مەیامی بووه 21 خاڵ و لە پلەی کۆتایی ریزبەندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی.
مێسی 9 یاری بۆ مه‌یامی كردووه له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا و 11 گۆڵی كردووه.