ئەو کیسە برنجانەی دەیانویست ساختەی بکەن. وێنە:وەزارەتی بازرگانی عێراق.
لە بەغدا
برنج و نیسکی بەشەخۆراکی مانگانە ساختەکراوە
فەهمی نەبی
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی لە بەغدا لەگەڵ هێزێکی ئەمنی دەستیانگرتووە بەسەر کۆگایەک کە برنج و نیسکی بەشە خۆراکی مانگانەی ساختە کردووە.
ئەو کۆگایە برنج و نیسکی بەشە خۆراکی مانگانەی خستووەتە کیسی دیکەوە و لۆگۆیان لێداوە و ویستویانە ئەو بەرهەمانە لەبازاڕ ساغبکەنەوە.
لەو کۆگایەی دەستیبەسەرداگیراوە، جگە لە ساختەکردنی بەشە خۆراکی مانگا، ویستویانە گۆشتی ساختە لە بازاڕ ساغبکاتەوە.
ئەو کۆگایە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شاری بەغدا، تیمەکانی چاودێری بازرگانی دەستیانگرتووە بەسەر هەزار و 730 کیس برنجی تایلەندی و 75 کیسی نیسک لەگەڵ دوو مەکینەی دوورمان، ئەو بەشە خۆراکە دەخرانە ناو کیسی تایبەتەوە و لەبازاڕ وەک مارکەی نوێی تایلەندی دەفرۆشران.