نرخی ئایفۆن 15 لە هەرێمی کوردستان چەند دەبێت؟

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان پێشبینی دەکەن نرخی زنجیرەی ئایفۆن 15 لە 799 دۆلارەوە دەستپێبکات و بەرزترین جۆری کە ئایفۆن 15 Pro max دەبێت نرخی بگاتە 1799 دۆلار.

بەهۆی نەبوونی هیچ لقێکی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتی دەرچوونی زنجیرەیەکی نوێی ئایفۆن نرخەکان لەشارەکانی هەرێم بەراورد بە نرخە فەرمییەکان چەند سەد دۆلارێک گرانتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت نرخی IPhone 15 pro max بگاتە 2000$.

شاهۆ شەریف، خاوەنی کۆمپانیای Mcenter بە 964ی وت، بەهۆی تێچووی گەیاندن و خواستی زۆری هاوڵاتیان لە 15 رۆژی سەرەتای هاتنی ئایفۆنی نوێ، نرخەکەکەی لەلایان مۆبایل فرۆشانەوە جێگیر ناکرێ و هەر کەسەو بە دڵی خۆی دەیفرۆشێت.

964 دەزانێت لە سەرەتای کەوتنە بازاڕییەوە لە هەرێمی کوردستان هەر مۆدێلێکی زنجیرەکە نرخەکەی 200 بۆ 300 دۆلار گرانتر دەبێت بەراورد بە نرخە فەرمییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.

ئایفۆن 15.. چاوەڕوانییەکان نزیکن لە کۆتایی

ئایفۆن 15.. چاوەڕوانییەکان نزیکن لە کۆتایی

ئایفۆن دوای 11 ساڵ گۆڕانکاری گەورە دەکات

ئایفۆن دوای 11 ساڵ گۆڕانکاری گەورە دەکات