ئایفۆن دوای 11 ساڵ گۆڕانکاری گەورە دەکات

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

کاتی هاتنی ئایفۆن 15 نزیکە و تا دێت دەنگۆکانی گۆڕینی سیستمی بارگاوی کردنی مۆبایلەکە لە Lightningـەوە بۆ Type-C زیاد دەکات.

سیستمی بارگاویکردنی Lightning 11 ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ هاتنی iphone 5 بۆ یەکەمجار کاری پێکرا.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆن 15 پاڵپشتی سیستمی Type-Cـی بە هێزی 35Wat دەکات.

شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئەو گۆڕانکارییە بە بەرەوپێشچوونێکی باش دەبینن چونکە تازەترین ئایفۆن کە ئایفۆنی 14 pro maxـە هێزی بارگاوی کردنەکەی 27watـە و بۆ ئەوەی شەحنەکەی لە سفرەوە ببێتە 100 پێویستی بە نزیکەی دوو کاتژمێرە.

تا ئێستا دیار نییە سیستمی 35Wat بۆ سەرجەم مۆبایلەکانی زنجیرەی 15ـی ئایفۆن بەردەستدەبێت یان تەنیا بۆ جۆرە پێشکەوتووەکانی وەک پرۆ یان پرۆ ماکس دەبێت.

ئایفۆن 15.. چاوەڕوانییەکان نزیکن لە کۆتایی

ئایفۆن 15.. چاوەڕوانییەکان نزیکن لە کۆتایی

رکابەرە دێرین و سەرسەختەکەی ئەپڵ کە کۆمپانیای سامسۆنگە، لە پێشکەوتووترین مۆبایلی کە Galaxy S23 Ultraـیە سیستمی بارگاوی کردنی بە هێزی 45wat خستووەتە بەردەست بەکارهێنەرانی و توانای هەیە بە کەمتر لە یەک کاتژمێر مۆبایلەکە پڕ شەحن بکات.