ئەمەشیان راست دەرنەچوو برنج مۆبایلەکەت وشک ناکاتەوە
964+
پەری ساڵح
بە گوێرەی زانیارییەکانی وێبسایتی Rossen لە هاویناندا رێژەی مۆبایل کەوتنە ناو ئاو لە سەدا 70 زیاد دەکات، واباویشە لە جیهاندا راستەوخۆ دەڵێن مۆبایلەکەت بخەرە ناو برنجەوە، بەڵام ئەم رێنماییە دروست نییە.
جاکسۆن هۆڵبروک، پسپۆری تەکنەلۆژیا لەمبارەیەوە دەڵێت، رەنگە مۆبایلەکەت بەرگەی ئاو بگرێت بەڵام دژە ئاویش نییە، چونکە هەستەوەری شلەی هەیە لە شێوەی ستیکەرێکی سپی و ئەگەر شلەی بەربکەوێت رەنگی دەگۆڕیت بۆ پەمەیی یان ژەنگ سوورباو.
هاوکات ئەگەر زیانی بەرکەوتبێت دەنگەکەی دەشێوێت و بارگاویش نابێت، یان پەڵە لەسەر شاشە یان هاوێنەی کامێراکە دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر بیخەیتە ناو برنج زیانی زیاترە و هۆکار نییە بۆ هەڵمژینی ئاوەکە و خێرا وشککرنەوەی، جگە لەوەی نیشاستە و دەنکە برنج دەچێتە ناو کونیلە وردەکانی مۆبایلەت.