چیاى حه‌سه‌ن به‌گ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى دیكه‌ى پێدرا
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
چیاى حه‌سه‌ن به‌گ له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، جگه له‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كی كوێستانى و به‌ناوبانگى سنوورییه، وه‌كو شوێنێكی تایبه‌تیش تۆمار كرا، كه هه‌مه‌جۆر دارى تێدایه و ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتەوە و پارێزگاری له ڕوەکەکانی دەکات.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، ئه‌و دار و دره‌خته‌ى له چیاى حه‌سه‌ن به‌گ هه‌ن ده‌گمه‌نن، ته‌نانه‌ت پێنج جۆر داری به‌ڕووى تێدایه .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و چیایه ژینگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه و وتیشی “له پلانمان دایه له داهاتوو بیكه‌نه شوێنێكى تایبه‌ت بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن