دادگای كهركوك ژنێکی لە تاسڵوجە دەستگیر کرد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دادگای لێكۆڵینهوهی كهركوك ناوی داواکراوێکی داوە بە پۆلیسی سلێمانی، ئەوانیش ئەمڕۆ لە تاسڵوجە تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.8.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری دهستگیركردنی ژنێک لهلایهن دادگای لێكۆڵینهوهی كهركوكهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی تاسڵوجه ژنەکەیان دۆزییەوە و دەستگیریان کرد.
ژنەکە تەمەنی 41 ساڵە و بڕیارە لە پاش لێکۆڵینەوە رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، ژنەکە بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.