دوو کەس بە 2600 دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران

964+

فەرمان سادق

لەسەر دۆلاری ساختە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو کەس دەستگیرکران.

ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، تەمەنیان لەنێوان 37 ساڵی و 24 ساڵی دایە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیان 2600 دۆلاری ساختەیان بە دەستەوە بووە.

پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت: بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.