لە هەولێر شەش و حەوت بەیەکەوە دابەشکراوە
لە سلێمانی و هەڵەبجە زەیتی بایەعی دابەشکرا
964+
پێشەوا محەمەد
دوای دوو مانگ لە دابەش نەکردنی، لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستکراوە بە دابەشکردنی زەیتی مانگی شەش و لە هەولێریش مانگی شەش و حەوت بەیەوەکەوە دابەش دەکرێت.
دلێر حەقی، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە هەولێر بە 964ـی وت، لە سەنتەری شاری هەولێر زەیتی مانگی شەش و حەوت بەیەکەوە دەستبە دابەشکردنی کراوە، لە دەرەوەی شاریش دابەشکراوە و هەفتەی داهاتووش دەستبە دابەشکردنی شەکر دەکەین.
دابەشکردنی دوو بەشە زەیت لە هەولێر لە کاتێکدایە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستکراوە بە دابەشکردنی زەیتی مانگی شەش.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دوای تەواوبوونی بەشە زەیتی مانگی شەش، دەستبەدابەشکردنی زەیتی مانگی حەوت دەکرێت.
دەشڵێت: هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنەکە پەیوەندی بە بەغداوە هەیە نەک هەرێمی کوردستان، هەر کاتێک بەشە خۆراک بگات، ئێمە دەستبە دابەشکردنی دەکەین.