لە کەرکوک 480 کاندید کێبڕکێ لەسەر 16 کورسی دەکەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوکدا، 480 کاندید لە 16 لیستدا کێبڕکێ لەسەر 16 کورسیی ئەنجومەنەکە دەکەن.

بڕیارە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

لە پارێزگاکەدا 152 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

عەلی عەباس، بەرپرسی راگەیاندنی کەرکوکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە 964ـی وت، “لەو رێژەیەدا 36 هەزار دەنگدەریان تازەن و بۆ یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە”.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکە ساڵی 2008 بەڕێوە چوو، ئەوکاتە ئەنجومەنەکە 45 کورسیی هەبوو، لەو رێژەیەدا 26 کورسی بەر لیستی برایەتی کوردستان کەوتبوو، 19 کورسییەکەی دیکە دابەشی سەر تورکمان و عەرەب بوون.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد