20 هەزار حەبیش دەستی بەسەرداگیرا

لە سێ پارێزگای عێراق پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگاکانی بەغدا و بابل و نەجەف پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران و 20 هەزار حەبی بێهۆشکەریش دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە بەغدا دەستگیر کردووە و دەستیش بەسەر 20 هەزار حەبی بێهۆشکەردا گیراوە.

دەشلێت “ئەو بازرگانانە بەنیازبوون لە ناوچە جیاجیاکانی پایتەختدا مادەکان بڵاوبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا و بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سێ کەس تر لە پارێزگاکانی بابل و نەجەف دەستگیرکراون.

باسی لەوەش کردووە، هەر ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا توانیان ئەندامێکی گروپە تیرۆریستییەکان دەستگیر بکەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراو بووە و فرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر بە درۆنێک و کیلۆیەک کریستا...

شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر بە درۆنێک و کیلۆیەک کریستاڵەوە دەستگیر کران

ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە ماددەی هۆشبەریان لەنێو قوتو...

ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە ماددەی هۆشبەریان لەنێو قوتوی شیری منداڵ شاردبووەوە