400 ملیۆن دۆلاره
پشكى هه‌رێم له‌بڕه پاره‌یه‌كى به‌غدا بۆ پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى دابینكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، پشكى ده‌زگاكه‌یان وه‌كو هه‌رێم له بڕه‌پاره‌یه‌كی عێراق كه بۆ پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى ته‌رخانكراوه، دابین كردووە.
دابینكردنى پشكه‌كه له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاداشته‌یه كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگاى مینى هه‌رێم و به‌غدا واژۆ كراوه.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مین به 964ـى راگه‌یاند، بڕى 400 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقەوە بۆ پرۆسه‌ى پاكسازى مین و ته‌قه‌مه‌نى له وڵاتى به‌ریتانیا قه‌رز كراوه، ئه‌وانیش پشكی خۆیان له‌و بڕه پاره‌یه دابین كردووه.
وتیشی “پشكی ده‌زگاكه‌مان وه‌كو هه‌رێم بریتییه له 12,67% ـى ئه‌و چوار ملیۆن دۆلاره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر ئه‌و پشكه ئه‌وان پڕۆژه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لیان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ژینگه كه پشكه‌كه‌یان له چ پڕۆژه‌یه‌كی پاكسازى خه‌رج ده‌كه‌ن.
له عێراق وه‌زاره‌تى ژینگه سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى كاروبارى پاكسازى مین ده‌كات.
میرانى، ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى به‌غدا كۆنفڕانسێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه له‌به‌رنامه‌یاندایه سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئامادە بێت و كێشه‌و گرفته‌كانى پرۆسه‌ى پاكسازى مین و ته‌قه‌مه‌نى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ى ئۆتاوا، پێویسته ته‌واوى عێراق له ساڵى 2028 دا پاككرابێته‌وه له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، به‌ڵام عه‌لى میرانى ده‌ڵێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه ماوه زۆر كه‌مه و ناتواندرێت پاكبوونه‌وه‌ى عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئه‌و ساڵه له مین و ته‌قه‌مه‌نى رابگه‌یه‌نن، چونكه ئاشكراى ده‌كات كه “ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان پێویستى به زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاره تاوه‌كو بتوانێت مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى نه‌هێڵێت”.
رێكه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا له ساڵی 1997 له نێوان زیاتر له 120وڵاتی جیهان له شاری ئۆتاوای پایته‌ختی كندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنان و عه‌مباركردن و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی مینی دژه‌كه‌سی واژۆ كرا عێراقیش له‌ساڵی 2008 به‌شداری له رێكه‌وتنه‌كه كرد كه بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ بتوانێ كۆتایی به مینی دژه‌كه‌سی له خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بهێنیت.