"هەزار و 100 منداڵی ئۆتیزم لە هەولێر هەیە"

کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم داوا دەکەن کرێی سەنتەرەکان کەم بکرێتەوە

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لە هەولێر هەزار و 100 منداڵی توشبووی ئۆتیزم هەیە و کەسوکاری منداڵەکانیش داوا دەکەن، کرێی مانگانەی سەنتەرەکان کەم بکرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لەسەر داواکاری کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرە ناحکومییەکانی ئۆتیزم کۆبوونەتەوە و ئامانجی سەرەکیش، کەمکردنەوەی کرێی مانگانەیان بوو.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە 964ـی وت، “کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم بووە، بۆ ئەوەی کرێی مانگانەیان کەمبکرێتەوە و لە هەوڵداین چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە”.

“لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 15 سەنتەری ئۆتیزم هەن، لەوانە دوو سەنتەریان حکومین و دووانیشیان خێرخوازین، ئەوانی دیکە سەرجەمیان تایبەت و ناحکومین”، یوسف چاوشین وای وت.

ئاشکراشیکرد، بڕی پارەی مانگانە لەو سەنتەرانە دیاریکراو نییە، چونکە بەپێی رێژەی ئۆتیزمی منداڵەکە و راهێنان، دیاری دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەهەوڵدایە بۆ کردنەوەی چەند سەنتەرێکی دیکەی خێرخوازی و حکومی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى مند...

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى منداڵەکانیان نابێ