داوای گەڕانەوەی رووفاتەکانیان دەکەن
کەسوکاری ئەنفالکراوان لە دێبنە گردبوونەوە
964+
هونەر فارس
لە مەزاری ئەنفالراوان لە گوندی دێبنەی ناحیەی رزگاری بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان گردبوونەوە.
لەساڵی 2019ـەوە 171 رووفاتی ئەنفالکراوان دۆزراونەتەوە بەڵام تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە گەرێمی کوردستان.
کەسوکاری ئەنفالکراوان قسەیان بۆ 964 کردو دەڵێن، کەمتەرخمی و نەبوونی ئیرادەی هێنانەوە لەلایەن حکومەتەوە وایکردووە تا ئێستا رووفاتی کەسوکاریان نەهێنرێتەوە زێدی خۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی