باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی ئەوقاف
رێکارەکان تووند دەکرێن
وەزارەتی ئەوقاف: پرسە لەیەک رۆژ زیاتر بێت سزای لەسەرە
964+
ژووری هەواڵ
ماوەی بەڕێوەچوونی پرسە لە هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری کراوەتە یەک رۆژ، بەڵام ماوەیەکە هۆڵەکان پابەندی ئەم بڕیارە نین و وەزارەتی ئەوقاف رێکارەکان تووندتر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.1.2025، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان 964ـی بە راگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە چاودێری هۆڵەکان بکەن و لە ئەگەری وەرگرتنی پرسە بۆ ماوەی زیاتر لە رۆژێک سزایان دەدەن.
“ماوەی بەڕێوەچوونی پرسە لە هۆڵەکان یەک رۆژە، لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و دەبێت پێش نوێژی ئێوارە کۆتاییبێت”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
لە مانگی نۆی ساڵی رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر چەند رێنماییەکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرسەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرسە هەر یەک رۆژە و هیچ قورئانخوێنێک بۆی نییە لە 75 هەزار دینار زیاتر وەربگرێت و دەبێت باجی ئەوقاف و کاروباری ئایینیشی هەبێت.