"تۆمەتبار هەڵاتووە بۆ ئێران"

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە پێنجوێن کوژرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.1.2025 تەرمی ژنێک لە ماڵەكەی خۆی لە پێنجوێن بە كوژراوی دۆزرایەوە، بە قسەی قایمقامییش ژنەكە لە لایەن پیاوەكەیەوە چەند رۆژێك پێش ئێستا كوژراوە و كابراش بەرەو ئێران هەڵاتووە.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “رووداوەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر بووە و ئەمڕۆ چوارشەممە 15.1.2025 تەرمی ئەو ژنە لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە”.

وتیشی، ژنەكە لە لایەن پیاوی خۆیەوە كوژراوە و دوای ئەوەی ژنەکەشی کوشتووە، پیاوەکەی هەڵاتووە و چووەتە دیوی ئێران و تا ئێستا نەتوانراوە دەستگیر بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تەرمی ژنەکە لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێنە و لێکۆڵینەوە و توێکاری بۆ تەرمەکە دەکرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە پێنجوێن باوکێک کچەکەی خۆی کوشت

لە پێنجوێن باوکێک کچەکەی خۆی کوشت