هەواڵەکان

بە 4 دایک 10 منداڵیان بوو و شەش کیلۆمەتر راکردن بۆ ساڵی نوێ

ژووری هەواڵ

یەکەم شەوی ساڵی تازە بۆ لەدایکبوونی منداڵی دوانەو سیانە بەبەرەکەت بوو، تەنیا لە یەک نەخۆشخانە دوو دایک منداڵی دوانەیان بوو دوانیش سیانە.

هەر لەسەر هەواڵە خۆشەکانی منداڵبوون، هەولێریش رۆژی یەکەمی ساڵ بەختی هەبوو لەگەڵ 31 منداڵی تازە لەدایکبوو.

دوێنێ شەو ساڵ گۆڕاو خەڵک کەیف و خۆشی زۆریان کرد، شەقام و رێوبانەکان پڕبوون لە خەڵک و ئاسمانیش پڕ یاری ئاگرین، بەڵام دیمەنی دوای خۆشی دەربڕینەکە بووە ئەزێت بۆ ژینگەپارێزان.

لە خورماڵ خەڵکەکە نەیانهێشت یەکەم رۆژی ساڵی تازە بێ چالاکی بڕوات، زیاتر لە 50 وەرزشدۆست ماراسۆنێکی شەش کیلۆمەترییان ئەنجامدا.