15 رۆژی ماوە بەسەرچێت
مارکێتێک 650 شووشە ئاوە تەماتە رادەستی قایمقامیەت دەکات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سەیدسادق خاوەن مارکێتێک 650 دانە ئاوە تەماتەی شووشە، کە بەهاکەی نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار دینارە، رادەستی قایمقامیەت دەکات بۆ لەنێوبردن، بەهۆی ئەوەی 15 رۆژیان ماوە بەسەر بچن.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.8.2023، تەها ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، سوپەرمارکێتی سەیدسادق بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت هەستان بە جیاکردنەوەی زیاتر لە یەک تۆن ئاوە تەماتەی شووشە، کە ماوەی بەسەرچوونیان نزیک بووە.
“خاوەنی مارکێتەکە خۆی ئاوە تەماتەکەی رادەستکردووین و هەمووی لەنێوبرا”، تەها ئەحمەد وای وت.
ئاوە تەماتەکە لە جۆری “سەحەر”ـە و بنکەی سەرەکی کارگەکە لە وڵاتی ئێرانە، یەک شووشە لەو جۆرە بایی نزیکەی دوو هەزار دینارە.