دەرگای تەوالێتەکانی کفری تاڵان کران

+964

هونەر فارس – گەرمیان

بەشی سەرەکی ئەو تەوالێتانەی کە لە رێگەی ناساڵح بۆ سەیرانکەران دروستکرابوون، دەرگاکانیان دزراون، ئەمە بە وتەی شارەوانیی قەزای کفری.

تەوالێتەکان دەکەونە نێو دارەکانی رێگەی ناساڵح لە دەروازەی کفری، کە بە شوێنی پشوودانی هاوڵاتیانی قەزاکە دادەنرێت.

مەبەست لە دروستکردنی تەوالێتەکان ئاسانکاری بووە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بە مەبەستی سەیران دەچنە شوێنەکە.

عەلی خورشید سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری، بۆ 964′ وتی: دەرگە دزراوەکان ژمارەیان هەشت دانەیە و هەفتەی رابردوو دزراون.

وتیشی، سکاڵامان تۆمارکردوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکوڵینەوەین.

964دەزانێت، دەرگە زراوەکان لە ئاسن دروستکراون و گومان دەکرێت دوای دزینیان ویسترابێت بە نرخی ئاسن بفرۆشرێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا