تەرمی ژنێک لە دەربەندی رانیە دۆزرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ته‌رمى ئه‌و كه‌سه‌ى لە ئاوى دەربەندی رانیە دۆزراوه‌ته‌وه، ئێستا له پزیشكى دادى رانیه‌یه‌و نه‌ناسراوه، خێزانێكیش كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كچێكیان لێ ونبووه له‌به‌رده‌م دادى پزیشكین و چاوه‌ڕێن ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، تیمی بەرگریی شارستانی تەرمی ژنەکەیان دۆزیوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی روون نەبووەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه 25 ساڵه، خێزانێكیش ئێستا له‌به‌رده‌م پزیشكى دادى رانیه‌ن و به‌دواى سۆراغى كچه‌كه‌یاندا هاتوون كه له رۆژى هه‌ینى رابردووه‌وه دیار نه‌ماوه و لە کامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە کە بەرەو دەربەندی رانیە رۆیشتووە.
به‌قسه‌ى ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه كه به 964ـى وتووه، “كچه وزنبووه‌كه‌یان بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه”.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، بە مەبەستی زانینی هۆکاری گیانلدەستدانەکەی، تەرمی ژنەکە رەوانەکراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.