بەشێک لەو دوکانانەی داخراون. وێنە:قایمقامیەتی زاخۆ.
لە زاخۆ ژمارەیەک دوکان داخران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تیمەکانی قایمقامیەتی زاخۆ چەندین دوکانیان داخستووە، چونکە شۆستەیان بەکارهێناوە بۆ دانانی کەلوپەلەکانیان.
وڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، “تیمەکانمان ئەمرۆ پێنج دوکانیان داخستووە و دووانیش سزادراون، ئەم داخستنە دوای ئەوە هات کە چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە”.
قایمقامیەتی زاخۆ بڕیاریداوە نابێت دوکانەکان بکرێنەوە تا ئەو کاتەی سەرپێچییەکان لا دەدەن و لەئەگەری دووبارە بوونەوەی سزای قورستر دەدرێن، ئەمەش بەوتەی وڵات جەوهەر.
قایمقامیەتی زاخۆ دەڵێت، رۆژانە ئاگاداری دوکاندارەکان دەکەینەوە کە نابێت موڵکی گشتی بۆ مەرامی تایبەتی بەکاربێنن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی