ڤیدیۆ: مێسی گه‌یشته‌ نازناوی 44

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیۆنێل مێسی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی كرده‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م نازناوی له‌ مێژوویدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ یاریی كۆتایی جامی خولی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك به‌ لیدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ 10-9 گۆڵ له‌ یانه‌ی ناشڤێلیان برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاسایی به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات، كه‌ گۆڵی مه‌یامی مێسی تۆماری كرد و گۆڵی ناشڤێل فافا بیكۆڵ تۆماری كرد.

دواتر له‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی ئینته‌ر مه‌یامی بردییه‌وه‌ و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م نازناو بوو بۆ مه‌یامی له‌ مێژووی خۆیدا، به‌ڵام نازناوی ژماره‌ 44 بوو بۆ مێسی له‌ كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا.