هێشتا هه‌زاران په‌نابه‌رى سوورى له كه‌مپه‌كانى دهۆك ماون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نزیکەی دوو ساڵە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پڕۆگرامە مرۆییەکان لە سنووری کەمپەکانی پارێزگای دھۆک کەم بوونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی
هێشتا به هه‌زاران په‌نابه‌رى سوورى له‌كه‌مپه‌كان ماون.
ماوه‌ى 11 ساڵە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سووریا لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانن و بەھۆی ناسەقامگیری له وڵاته‌كه‌یان، ناتوانن بگەڕێنەوه.
لە سنووری پارێزگای دھۆک 20 کەمپ ھەن، پێنج لەوانە کەمپی پەنابەرانی سووریا‌ن کە بریتین لە ھەریەک لە کەمپەکانی دۆمیزی یەک، دۆمیزی دوو، بەردەڕەش، گەویلان و ئاکرێ.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگاری دھۆک، نزیکەی 115 ھەزار پەنابەری سووری ھێشتا لە پارێزگای دھۆک ماونەتەوە.
زانا محه‌مه‌د بەرێوەبەری کەمپی دومیز یەک، به 964ـى وت، لە مانگی نیسانی ساڵی 2012ـه‌وه کەمپه‌كه‌ی کراوەتەوە، یه‌كێكه له گەورەترین کەمپه‌كان لە سنووری ھەرێمی کوردستانداو زۆرترین ژماره‌ى پەنابەرانی سووریی تیایدا نیشتەجێن.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه زۆربه‌ى رێكخراوه مرۆییه‌كان كۆتاییان به‌كاره‌كانیان له‌و كه‌مپه هێناوه‌و گه‌رۆِونه‌ته‌وه”.
ئه‌و، هۆكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م رێكخراوانه‌ى بۆ شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا كێڕایه‌وه، كه روویان له‌و وڵاته كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “زۆرێک لەو سێکتەرە خزمەتگوزارییانەی ناو کەمپ کە لەلایەن رێکخراوی جیھانییەکان پاڵپشتییان دەکرا، ئێستا حکومەتى هه‌رێم، بەڕێوەی دەبات”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له ئیداره‌ى كه‌مپی دۆمیزه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ئێستادا زیاتر لە 29 ھەزار په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپه دەژین.