لە گەشتی هەواڵەکانەوە
35 منداڵ پارچە ئاسنیان قووتداوە
964+
ژووری هەواڵ
– لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 35 دانە منداڵ لە دهۆک پارچە ئاسنیان قووتداوە و چارەسەریان بۆ کراوە.
– لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی پێنج ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، پێشبینیدەکەن ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی رابردوو، دوو ملیۆن زیاتر گەشتیار بێنە کوردستان.
– سەنا موسەوی راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقە و ئاشکرای کردووە، بەپێی ئەو ئامارانەی هەیانە 21%ـی عێراقییەکان هەژارن.
– بەهۆی تێکچوونی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەباتەوە پێدانی کارەبا لە سۆران کەمیکردبوو، ئێستا چاککراوەتەوە و چاوڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەوە تاوەکو سێ کاتژمێر کارەبا زیاد بکات.
– مام حەمەدەمین پیاوێکی سەرو 50 ساڵی دەڤەری دەشتی هەریرە، ئەو شاخ بە شاخ ئاو بۆ باڵندەکان دەگێڕێت.
دەبەیەک ئاوی لەکۆڵناوە و ئاو دەکاتە ناو چاڵە ئاوە دەستییەکانەوە تاوەکو باڵندەکان دواتر لێی بخۆنەوە.
964 لەگەڵ مام حەمەدەمین چووە ئەو شاخ و داخە تا بزانێ چۆن ئەم ئیشە دەکات، لە کۆمێنتەکان بینەری بن.